دروستکردنی
سی‌دی ویندۆز تایبه‌ت به‌خۆت
به‌شی یه‌كه‌م:
زۆر جارێک هه‌یه به هۆی
فۆرمات کردنی کۆمپیوته‌ره‌وه زۆربه‌ی وه‌گه‌ڕخه‌ره‌کانی
پاش ئه‌و فۆرمات کردنه ناکه‌ونه‌وه
کار.
بۆ
دووباره چاک کردنه‌وه‌یان پێویست ده‌کات هه‌موو ئه‌و وه‌گه‌ڕخه‌رانه یه‌ک
به یه‌ک دابمه‌زرێنیته‌وه، ئه‌وه‌ش له خۆیدا
کاتێکی زۆری ده‌وێ و بۆ هه‌موو که‌سیش
ئاسان نیه.
له‌م بابه‌ته‌دا
شی ده‌که‌مه‌وه که چۆن بتوانی ئه‌و
وه‌گه‌ڕخه‌رانه
له‌گه‌ڵ SP1
، SP2 و پرۆگرامه
ویستراوه‌کانت تێکه‌ڵاوی ویندۆز بکه‌یت و هه‌روه‌ها هه‌ندێک
گۆڕانکاری له شێوازی ویندۆز دا
جێبه‌جێ بکه‌یت، له
نێو
بابه‌ته‌که‌شدا ئاماژه ده‌که‌م به ئیمکانی چۆنیه‌تی
به کوردی کردنی ویندۆز. پاشان
بیسووتێنیته سه‌ر سی‌دیه‌کی نوێ، که
له کۆتاییدا سی‌دیه‌کی ویندۆز XP دروست بکه‌یت که SP1,SP2، وه‌گه‌ڕخه‌ره‌کانی کۆمپیوته‌ره‌که‌ت و
هه‌ندێک پرۆگرام که هه‌موو کات پێویستت پێیان ده‌بێت،
له خۆ گرتبێت.
بابه‌ته‌كه
ده‌كه‌م به سێ به‌شه‌وه:
به‌شی
یه‌كه‌م: ته‌واوكردنی ویندۆز به
Service Pack ـه‌كان.
به‌شی
دووه‌م: تێكه‌ڵاوكردنی وه‌گه‌ڕخه‌ره‌كانی
كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت له‌گه‌ڵ سی‌دی ویندۆز.
به‌شی
سێیه‌م و كۆتایی: تێكه‌ڵاوكردنی
هه‌ندێك پرۆگرام كه ده‌ته‌وێ
له‌گه‌ڵ
ویندۆز دا پاش فۆرمات به شێوه‌یه‌كی
خۆكار له‌گه‌ڵ دامه‌زرداندنه‌وه‌ی
ویندۆز
دا دابمه‌زرێن.
یه‌که‌م شت پێویست ده‌کات
سی‌دیه‌کی ویندۆزت هه‌بێت، گرنگ نیه ئه‌سڵی بێت
یان نه.
پاشان SP1 و SP2 دابگره.
له
نێو Local Disk C: بوخچه‌یه‌ک دروست بکه و
ناوی بنێ XP.
په‌ڕگه‌کانی SP1+SP2 له نێو ئه‌و نوخچه‌یه‌دا
بلکێنه، واته له‌وێ پاشه‌که‌وتیان بکه.
ژێربوخچه‌یه‌ک
له نێو بوخچه‌ی XP دا دروست بکه و ناوی بنێ WinXPEng، واته
ناوی ویندۆز و زمانه‌که‌ی، ئه‌وه‌ی
من ته‌نیا نموونه‌یه‌که که ئاسانکاری ده‌کات بۆ هه‌نگاوه‌کانی داهاتوو.
واته ده‌بێ
وه‌ک وێنه‌ی خواره‌وه بێت.

له هه‌مان
كاتدا ده‌بێ سی‌دیه‌كی ویندۆزت هه‌بێت
و خستبێتته نیو سی‌دی
خوێنه‌ری كۆمپیوته‌ره‌كه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر سی‌دی
وێندۆزت نیه و ویندۆزه‌كه‌ت
وه‌ك په‌ڕگه‌یه‌ك
هه‌یه له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت، ئه‌وا ده‌بێ هه‌موو په‌ڕگه‌كانی كراوه بن و له نێو بوخچه‌یه‌كی
دیاریكراو دا بن، بۆ نموونه گه‌ر په‌ڕگه‌كانی سی‌دی ویندۆزت هه‌بێت
ده‌بێت له نێو بوخچه‌كه وه‌ك وێنه‌ی خواره‌وه
بێت.

بۆ
جێبه‌جێ كردنی كاره‌كانی ئه‌م به‌شه
پرۆگرامی nLite
به‌كار ده‌به‌ین.
له‌م به‌سته‌ره پرۆگرامی nLite دابگره
و دایبمه‌زرێنه.
پاش دامه‌زراندن
بیكه‌وه و زمانێك بۆ به‌كاربردنی پرۆگرامه‌كه هه‌ڵبژێره
و Next كرته بكه بۆ به‌رده‌وام
بوون.
له هه‌نگاوی
داهاتوودا ده‌بێ شوێنی سی‌دی
یان په‌ڕگه‌كانی
ویندۆز ده‌ستنیشان بكه‌یت.

له‌هه‌مان
كاتدا داوات لێده‌كات كه شوێنێك ده‌ستنیشان بكه‌یت
كه په‌ڕگه‌كانی سی‌دی
ویندۆزی تێبچیت پاش جێبه‌جێ
كردنی گۆڕانكاریه‌كان له‌سه‌ریان. له‌و كاته‌دا بوخچه‌ی WinXPEng هه‌ڵبژێره كه له یه‌كه‌مین هه‌نگاودا
دروستت كرد.
پاش ئه‌و
هه‌نگاوانه پرۆگرامه‌كه ده‌ست ده‌كات به له‌ڕوونووسینه‌وه‌ی په‌ڕگه‌كانی سه‌ر سی‌دی
بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌نگاوه‌كانی داهاتوودا بتوانێت كار له‌سه‌ر بكات.

پاش ته‌واوبوونی
له‌ڕوونووسینه‌وه، زانیاری ئه‌و وه‌شانه‌ی ویندۆزه‌كه‌ت له پرۆگرامه‌كه
پیشان ده‌درێت. Next كرته بكه بۆ به‌رده‌وام بوون.

به‌شی Task Selection دێته پێشه‌وه، له‌م به‌شه‌دا ده‌بێ هه‌ڵبژێری كه له هه‌نگاوه‌كانی
داهاتووی پرۆگرامه‌كه‌دا ده‌ته‌وێ چ بكه‌ی، بۆ نموونه Service
Pack ـه‌كان
تێكه‌ڵاوی ویندۆز بكه‌ی و هتد... من
لێره‌دا هه‌موو هه‌ڵده‌بژێرم.

Next كرته بكه، هه‌نگاوی پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان تێكه‌ڵاوكردنی Service Pack ـه‌كان ده‌بێت بۆ ویندۆزه‌كه، واته SP1 و SP2.

Browse كرته بكه، پاشان له
پێشدا SP1a ده‌ستنیشان بكه، گه‌ر ویندۆزه‌كه خۆی له‌گه‌ڵی
نه‌بێ.
پاش ته‌واوبوونی
ئه‌و هه‌نگاوه، جارێكی دیكه
هه‌مان هه‌نگاو
جێبه‌جێ بكه‌وه بۆ SP2.

وه‌ك له
وێنه‌ی سه‌ره‌وه ده‌بینی كه فه‌رمانی تێكه‌ڵاوكردنه‌كه له ئارادایه.

پاش كورته‌یه‌ك
كات په‌یامێك دێته پێشه‌وه كه ده‌ڵێ ته‌واوكردنی ویندۆز به Service Pack ـه‌كان، به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی
پێهات.

وه‌ك له
وێنه‌ی پێشوودا دیاری كراوه، كه ئێستا
ویندۆزێكت دروست كردووه و SP1 و SP2 ـشی له‌گه‌ڵه.
كۆتایی
به‌شی یه‌كه‌م.
دروست كردنی سی‌دی ویندۆز
تایبه‌ت به خۆت
به‌شی دووه‌م:
به‌شی دووه‌می بابه‌تی چۆنیه‌تی دروست كردنی سی‌دی
ویندۆز XP تایبه‌ت به
كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی خۆت.
له به‌شی پێشوودا تا تێكه‌ڵاوكردنی Service Pack ـه‌كان، شیم كرده‌وه، ئه‌م به‌شه‌ش به
به‌رده‌وام
بوون له‌سه‌ر به‌شی ڕابردوو ده‌ست پێده‌كه‌م.
هه‌نگاوی
پاش ئه‌وه‌ی پێشوو ئه‌وه‌یه،
كه Hotfixes تێكه‌ڵاوی
ویندۆزه‌كه بكه‌یت.

Hotfixes ئه‌و نوێكاریه
تایبه‌تیانه‌ن كه بۆ پرۆگرام یان وه‌گه‌ڕخه‌ری كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت
دروست كراون.
ده‌توانی
له ڕێی Windows Upadate ـه‌وه ئه‌و Hotfix ـانه‌ت ده‌ست كه‌وێت.
Insert كرته
بكه و دواتر Hotfix ـه‌كان یه‌ك به
یه‌ك هه‌ڵبژێره. پاشان
Next كرته
بكه.
ئێستاش
كاتی ئه‌وه هاتووه كه وه‌گه‌ڕخه‌ره‌كانی
كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت تێكه‌ڵاوی ئه‌و
ویندۆز بكه‌یت.
له
پێشدا پێویسته پاڵپشتێك له‌و وه‌گه‌ڕخه‌رانه
دروست بكه‌یت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌توانی
وه‌ك له‌و به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه‌دا روونكراوه‌ته‌وه،
جێبه‌جێی
بكه‌یت..
درووستكردنی پاڵپشت له
بۆ وه‌گه‌ڕخه‌ره‌كانی كۆمپیوته‌ر.
پاش دروست
كردنی پاڵپشت، بگه‌ڕێوه بۆ nLite و له په‌نجه‌ره‌ی تایبه‌ت به
تێكه‌ڵاوكردنی
وه‌گه‌ڕخه‌ره‌كاندا، Insert كرته بكه و یه‌ك به یه‌ك هه‌موو
وه‌گه‌ڕخه‌ره‌كان
هه‌ڵبژێره. فۆرماتی ئه‌و په‌ڕگانه‌ی كه هه‌ڵیانده‌بژێری inf ـن.

Next كرته بكه، په‌نجه‌ره‌یه‌كی وه‌ك ئه‌وه‌ی داهاتوو ده‌كرێته‌وه.

ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه
ئاداگارت ده‌كاته‌وه كه ئه‌و به‌شانه
پێویستن
هه‌بن و سڕینه‌وه‌یان كارێكی چاك نیه،
بۆیه ده‌توانی له ئێستاوه
چالاكیان
بكه‌یت و وایان لێبكه‌یت كه له داهاتوودا نه‌سڕینه‌وه.
هیچ گۆڕانكاریه‌ك به‌جێ مه‌هێنه
و OK كرته بكه.

له‌و هه‌نگاوه‌ی
وێنه‌ی سه‌ره‌وه دا ده‌توانی، به‌شێك یان پرۆگرامێك له ویندۆزه‌كه‌ت
بسڕیته‌وه.
ئه‌وه‌ی
كه ده‌ته‌وێ بیسڕیته‌وه دیاری بكه.
ئه‌و به‌سانه‌ی
كه به‌ڕه‌نگی سوور دیاریكراون، باشتر وایه نه‌سڕینه‌وه، چوونكه له‌وانه‌یه سڕینه‌وه‌یان
ببێته هۆی دروست كارنه‌كردنی به‌شێكی دیكه.
Next كرته بكه.

له Information دا شتێكی گرنگ نیه و ده‌توانی به‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌دا بڕۆی بۆ به‌شی General1/2.
به‌م
شێوه‌یه هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو ڕێك ده‌خه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی
ویندۆز خۆی خۆی دابمه‌زرێنێت،
واته له ده‌ستپێكردنی دامه‌زراندنی
خۆیه‌وه تا كۆتایی ده‌ستكاری
تۆی پێویست نابێت.
12: جۆری كۆمپیوته‌ر، باشتر وایه له‌سه‌ر Automatic بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی دامه‌زراندنی ویندۆز دا، ویندۆز كێشه‌ی
بۆ نه‌خووڵقێ له ناسینه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ردا.
13: گه‌ر سی‌دی ویندۆزه‌كه‌ت
كلیلی هه‌یه، ئه‌واو له‌وێ بینووسه.
14: ئه‌و
بوخچانه‌ی كه تایبه‌ت
بكرێن بۆ پرۆگرامه‌كان و په‌ڕگه‌كانی تایبه‌ت
به سیسته‌م، باشتر وایه
ده‌ستكاری
نه‌كرێن چوونكه له زمانه‌كاندا جیاوازی هه‌یه.
15: به‌شێوه‌ی
خۆكار وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ر
بچێته ژووره‌وه بۆ نێو ویندۆز.
16: شێوه‌ی
لیسته‌ی Start وه‌ك شێوه‌ی
كلاسیك لێ بكات.
17: هه‌روه‌ها
شێوازی ویندۆزیش.
18: داخستنی Hibernate.
Hibernate ئه‌و
تایبه‌تمه‌ندیه‌یه كه تۆ گه‌ر له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت
Hibernate ـتت
چالاك كردبێت، ئه‌وا هه‌موو پرۆگرام و كاری كراوه له‌سه‌ر بیرۆكه پاشه‌كه‌وت ده‌كات،
كاتێك كه كۆمپیوته‌ر نكوزێنیه‌وه و
جارێكی دیكه هه‌ڵی
كه‌یته‌وه هه‌موو شته‌كان له جاری پێشووه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه.
19: دامه‌زراندنی IIS.
IIS كه كورتكراوه‌ی Internet Information Services, ئامرازێكی بواری ڕایه‌ڵه‌یه
له ویندۆز دا، كه ده‌توانرێ ڕاژه‌كارێكی چاكی
وێبی له‌گه‌ڵ دا دروست بكرێت.
له
كۆتایی ئه‌و به‌شه‌دا
Next كرته
بكه.
General 2/2 شتێ
پێویست و گرنگی تێدا نیه.

له هه‌نگاوی
داهاتوودا ده‌توانی هه‌ندێك زانیاری سه‌باره‌ت به به‌كارهێنه‌ری كۆمپیوته‌ر
بنووسی، وه‌ك ناو به ته‌واوی و وشه‌ی تێپه‌ڕبوون و هتد...بۆ به‌رده‌وامبوون
Next كرته
بكه.

له به‌شی Display دا ده‌توانی چۆنیه‌تی بوونی شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت پاش دامه‌زراندنه‌وه‌ی
ویندۆز هه‌ڵبژێریت.
Next كرته بكه بۆ به‌رده‌وامبوون.
به‌شی Patches.

له‌م به‌شه‌دا
ده‌توانی هه‌ندیك گۆڕانكاری بكه‌یت كه پاسان
له Registery ویندۆز دا
پاشه‌كه‌وت ده‌بێ.
20: زۆرترین
په‌یوه‌ندی له یه‌ك
كاتدا.
21: خێراكردنی
نرخی به‌نه‌رمی كاردكردنی مشكه‌كانی
Optic، بۆ ئه‌و
جۆرانه
كار ده‌كات كه له به‌شه‌كه ناویان براوه.
22: چالاك
كردنی به‌كاربردنی Theme ـه‌ی ده‌ره‌كه‌ی، له‌وانه‌ی كه
ویندۆز خۆی هه‌یه‌تی.
23: ناچالاك
كردنی تایبه‌تمه‌ندی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به بێ
پرسی په‌ڕگه‌كانی سیسته‌م له
په‌رگه‌یه‌كی
پاڵپشته‌وه.
پاش Next كرته كردن، به‌شی گۆڕانكاری كردن ده‌كرێته‌وه.

21: گۆڕینی
ناوی ئاسایی به‌ڕێوه‌به‌ر كه
Administrator ـه.
25: هه‌ڵكردنی
كۆمپیوته‌ر شێوه‌ی كلاسیكی هه‌بێت،
بۆ نموونه وه‌ك ویندۆز
٢٠٠٠.
26: دووباره
په‌ستانه‌وه‌ی په‌ڕگه‌ی Driver.CAB.
په‌ڕگه‌ی Driver.CAB به هه‌زاران زانیاری
سه‌باره‌ت به وه‌گه‌ڕخه‌ر و پرۆگرامه ناسراوه‌كان هه‌یه، كه له هه‌موونی ویندۆز دا
پێویسته ئه‌و په‌ڕگه‌یه‌ش هه‌بێت. واته ده‌توانی جارێكی دیكه پاش دامه‌زراندنه‌وه‌ی
ویندۆز بیپه‌ستێنیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی كه‌متر داگیر بكات.
26: ناچالاك
كردنی په‌یامی " په‌نجه
بنێ به كلیلێك دا بۆ
ده‌ست
پێكردنی دامه‌زراندنی ویندۆز له كاتی بووت
كردن له سی‌دیه‌وه".
27: دانانی OEM Logo.
ئه‌و OEM Logo ـه‌یه، له ژێر تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی كۆمیوته‌ره‌وه واته له My Computer Properties دا ده‌رده‌كه‌وێت. له
داهاتوودا له وانه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆدا
شیده‌كه‌مه‌وه.
به‌شی Tweaks.

له‌و به‌شه
دا ده‌توانی گۆرانكاری بچووك و گرنگ بكه‌یت كه له كاری ویندۆزه‌كه چاكتر ده‌كات.
Next كرته بكه.
په‌یامێكت
بۆ دێت كه ده‌پرسێ،
ئایا ده‌ته‌وێ ده‌ست بكه‌یت به جێگیركرنی
گۆڕانكاریه‌كان؟ به‌ڵی واته Yes
كرته بكه.
به‌و
شێوه‌یه جێگیركردنی گۆرانكاریه‌كان له‌سه‌ر
ویندۆزه‌كه ده‌ست پێده‌كات.

پاشان
پیشانی ده‌دات كه قه‌باره‌ی كۆتایی
ویندۆزه‌كه پێش سووتاندنه سه‌ر
سی‌دی چه‌نده.

Next كرته بكه.
له خانه‌ی ISO Label دا ناوێك یان
پێناسه‌یه‌كی
دوو وشه‌یی بۆ ویندۆزه‌كه‌ت بنووسه، بۆ
نموونه WinXPEng+SP2.

له
كۆتاییدا Make ISO كرته بكه و له
شوێنێك دا پاشه‌كه‌وتی
بكه.

له
كۆتایی ئه‌م به‌شه‌دا ده‌بینی كه سی‌دی
ویندۆزت دروست كرد له گه‌ڵ Service Pack ـه‌كان، و نوێكاریه‌كانی دواتر، هه‌روه‌ها وه‌گه‌ڕخه‌ره‌كانی كۆمپیوته‌ره‌كه‌شت تێكه‌ڵاوی
ئه‌و ویندۆزه كرد.

له
كۆتاییدا FinisH كرته بكه.
ئه‌گه‌ر
به‌و شێوه‌یه له‌سه‌ر سی‌دیه‌كه‌ت
ڕازی بیت، ده‌توانی وه‌ك له به‌شی خواره‌می
ئه‌م بابه‌ته شیكراوه‌ته‌وه،
ده‌توانی په‌رگه‌كه‌ت واته ISO، بسووتێنی و سی‌دیه‌كی Bootable دروست بكه‌یت.
دروستكردنی سی‌دی Bootable له
پرۆگرامی نێرۆ دا.
كۆتایی به‌شی دووه‌م.
دروستکردنی
سی‌دی ویندۆز تایبه‌ت به‌خۆت
به‌شی سێهه‌م و کۆتایی
پاش ئه‌وه‌ی
كه له ته‌واوكردنی ویندۆز XP به Service Pack ـه‌كان و تێكه‌ڵاوكردنی
وه‌گه‌ڕخه‌ره‌كان بۆ ئه‌و
ویندۆزه،
له‌م به‌شه‌دا كه به‌شی سێیه‌م و كۆتاییه،
هه‌وڵ ده‌ده‌م كه چۆنیه‌تی
تێكه‌ڵاوكردنی
پرۆگرامی Windows Media Player له‌گه‌ڵ ئه‌و
ویندۆزه شی بكه‌مه‌وه.
له
پێش دا پێویست ده‌كات به پرۆگرامێكی ISO ئه‌و په‌ڕگه ISO ـه‌یه‌ی كه
له بابه‌تی ژماره ٢ دا دروست بوو، بیكه‌یته‌وه. ئه‌م
پرۆگرامه‌م پێ باشه.
Undisker له‌گه‌ڵ چۆنیه‌تی به‌كار
هێنانی.
كردنه‌وه‌ی په‌ڕگه‌كانی ISO له‌گه‌ڵ
پرۆگرامی Undisker.
پاش كردنه‌وه‌ی په‌ڕگه‌كان له
شوێنێك دا، باشتر وایه له نێو بوخچه‌یه‌كی
سه‌ربه‌خۆدا بێت. په‌ڕگه‌كانی
ویندۆزێكت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه SP1 و SP2،
Hotfixes و وه‌گه‌ڕخه‌ره‌كانی
كۆمپیوته‌ره‌كه‌تی له خۆ گرتووه.
- - - - -
چۆنیه‌تی تێكه‌ڵاوكردنی
پرۆگرامی Windows
Media Player 10 له‌گه‌ڵ ئه‌و ویندۆزه.
ئه‌م په‌ڕگه‌یه دابگره./ په‌ڕگه‌ی تێكه‌ڵاوكردنی WMP 10 له‌بۆ ویندۆز.
پاش
داگرتن بیكه‌وه، له‌و شوێنه‌ی كه په‌ڕگه‌كه‌ی
تێدایه، ده‌بێ په‌ڕگه‌ی
دامه‌زراندنی WMP 10 ـشی تێدا
بێت، واته وه‌ك وێنه‌ی خواره‌وه. ده‌بێ ناوی په‌ڕگه‌ی دامه‌زراندنی WMP 10 به‌م شێوه‌یه بێت
MP10Setup.exe یان
MP10Setup.

دووجار
كرته بكه سه‌ر WMP10_Slipstreamer_V11 و
بیكه‌وه.
پاشان په‌نجه
بنێ به كلیلی Enter یان هه‌ر كلیلێكی دی.
هه‌ندێك چاوه‌ڕی به و پاش ته‌واوبوونی
كردنه‌وه‌ی په‌رگه‌كانی WMP 10 ده‌نووسێ، Press any key to
continue. واته
په‌نجه بنێ به كلیلێك له‌سه‌ر ته‌خته كلیلی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بۆ به‌ردوامبوون.
پاشان هه‌نگاوی
دروستكردنی په‌ڕگه‌كانی
تێكه‌ڵاوكردن
ده‌ست پێده‌كات. چاوه‌ڕێ به تا هه‌موو هه‌نگاوه‌كان
كۆتاییان پیدێ. جارێكی
دیكه په‌یامی Press any
Key ـت
بۆ دێته‌وه، په‌نجه بنێ به كلیلێك له‌سه‌ر ته‌خته كلیلی
كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت.
دواتر په‌یامی
ئه‌وه دێت كه دروستكردنی په‌ڕگه
پێویسته‌كان بۆ تێكه‌ڵاوكردنی WMP 10 له‌گه‌ڵ ویندۆز دا كۆتایی پێهات.

پاش ئه‌و
په‌یامه دووجار په‌نجه بنێ به كلیلێك دا و په‌نجه‌ره‌كه داده‌خرێت.
بڕۆ
بۆ نێو بوخچه‌ی I386 كه به شێوه‌یه‌كی
ئاسایی له‌سه‌ر Hard Disk C دروست ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ناوی
Hard Disk ـی
كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت به شێوه‌یه‌كی
دیكه نووسراوه، ده‌بێ بچیته سه‌ر ئه‌وه‌یان.

له
نێو په‌نجه‌ره‌ی I386 په‌نجه بنێ به
دووگمه‌كانی Ctrl و A پێكه‌وه
بۆ دیاریكردنی هه‌موو په‌ڕگه‌كان و پاش
دیاری كردنیان Ctrl و C بۆ له‌ڕوونووسینه‌وه‌یان.
پاشان
بڕۆ بۆ نێو بوخچه‌ی سی‌دی
ویندۆز كه سه‌رقاڵی
دروستكردنیت،
دواتر بڕۆ نێو بوخچه‌ی
I386.

له‌نێو
بوخچه‌ی I386 په‌ڕگه ڕوونووس كراوه‌كانت
بلكێنه، واته Paste ـان بكه.
له سه‌رنووسینه‌وه‌ی
هه‌موو په‌رگه‌كان ڕازی به و Yes
To All كرته
بكه له نێو ئه‌و په‌نجه‌ره بچووكه‌ی كه ده‌كرێته‌وه.
به‌و
شێوه‌یه ویندۆزه‌كه‌ت
نوێترین وه‌شانی Windows
Media Player ـی له خۆ گرتووه.
بۆ دانانی پرۆگرامی دیكه،
شێواز و ڕێگه‌كان جیاوازن له پرۆگرامێكه‌وه
بۆ ئه‌وی دی، به‌ڵام هه‌وڵ
ده‌ده‌م له داهاتوودا زانیاری پێویست سه‌رباره‌ت به
تێكه‌ڵاوكردنی پرۆگرامه‌كانی
تر بخه‌نه ڕوو و به‌سه‌ربه‌خۆیی بڵاویان بكه‌مه‌وه
----- گۆڕانكاری كردن له
شێوازی ویندۆز XP.
پێویست
ده‌كات پرۆگرامی PE Explorer دابگریت و دایبمه‌زرێنی.
http://www.heaventools.com/download/pexsetup.exe
پاش دامه‌زراندن پرۆگرامه‌كه
بكه‌وه. په‌نجه بنێ به Ctrl و O بۆ كردنه‌وه‌ی په‌ڕگه‌یه‌ك.
پاشان په‌ڕگه‌ی WINNTBBA.DLL هه‌ڵبژێره كه له نێو بوخچه‌ی I386 دایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ت له بیر نه‌چێ كه Files Of Type، ده‌بێ DLL ـی بۆ هه‌ڵبژێردرابێ.

بۆ
به‌رده‌وامبوون Continue كرته بكه.
پاش هه‌ڵبژاردن
و كردنه‌وه‌ی په‌ڕگه‌ی ناوبراو، له
پرۆگرامی PE Explorer دا
ئایكۆنی Resource
Viewer كرته
بكه.

پاش كرانه‌وه‌ی
په‌نجه‌ره‌ی Resource Viewer/Editor، له لیسته‌كانی
به‌شی چه‌په‌وه دا، له‌سه‌ر هێمانی كۆ + ـی ته‌نیشت Bitmap كرت بكه.
له‌سه‌ر Bitmap ـی ژماره ١٠٣ كرته بكه. كه وێنه‌ی
پشته‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی
كاتی دامه‌زراندنی ویندۆزه. بۆ نموونه ئه‌م
وێنه‌یه‌م هه‌ڵبژارد
كه له‌مه‌به‌ستی
كاری ئه‌م پرۆگرامه ڕوونتر بكه‌مه‌وه.
ده‌توانی
به‌لای ڕاستدا كرته‌ی لێبكه‌ی و دواتر Edit Resource كرته بكه‌یت. یا په‌نجه بنێ به دووگمه‌كانی
Shift و Ctrl و E.

په‌نجه‌ره‌ی
تایبه‌ت به جیبه‌جێ كردنی گۆڕانكاری
له‌سه‌ر وێنه‌ی هه‌ڵبژێردراو
ده‌كرێته‌وه.
له‌م هه‌نگاوه‌دا
ده‌مه‌وێ ئه‌و وێنه‌یه بگۆڕم بۆ وێنه‌یه‌ك كه خۆم پێم باشه
هه‌بێت وه‌ك Background ـی هه‌نگاوه‌كانی
دامه‌زراندنی ویندۆز XP.
ئایكۆنی Open Source File كرته بكه.

وێنه‌یه‌ك هه‌ڵبژێره كه قه‌باره‌كه‌ی
١٠٢٤ x ٧٦٨
پیكسڵ
بێت و به
فۆرماتی Bitmap بێت.
پاش هه‌ڵبژاردن OK كرته بكه.
په‌یامێك
دێت كه ده‌پرسێ
ئایا ده‌ته‌وێ گۆڕانكاریه‌كان پاشه‌كه‌وت بكه‌یت؟ Yes كرته بكه.
بۆ پاشه‌كه‌وت كردنی هه‌موو ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی
كه له په‌ڕگه‌كه‌دا كردووته، له
لیسته‌ی File دا Save File As كرته بكه و دواتر له‌سه‌ر
هه‌مان ناوی پێشووی خۆی
پاشه‌كه‌وتی
بكه.